ژان و هه‌ژان...دارا ئه‌حمه‌د
نێردراوە لەلایەن admin لە December 14 2009 20:23:26
وه‌کی هه‌ور و وه‌کی شه‌و و
وه‌کی دین و دیواره‌کان..
به‌ری رۆشنایی و هه‌تاوت لێگرتیمه،
وه‌کی سنوور
هەوڵی درێژکراو
ژان و هه‌ژان.
دارا ئه‌حمه‌د
وه‌کی هه‌ور و وه‌کی شه‌و و
وه‌کی دین و دیواره‌کان..
به‌ری رۆشنایی و هه‌تاوت لێگرتیمه،
وه‌کی سنوور
وه‌کی چارچیوه‌ی نیشتیمان
وه‌کی ده‌ریا و رووباره‌کان
پێیه‌کانت شه‌ته‌ک دایمه،
وه‌کی سۆراو وه‌کی سپیاو
چێژی ماچت له لێوانم تۆراندیه،
وه‌کی سه‌رپۆش.. وه‌کی ستیان و بنکراس
چاوه‌کان و ده‌سته‌کان و
سه‌رله‌به‌ری حه‌زه‌کانمت
سه‌رکوت کردیه،
وه‌کی ئه‌لف و
وه‌کی بێ و
وه‌کی جیم و
رامه‌وه‌سته هه‌تاکو (ێ)
هه‌ست و نه‌ست و تێکڕای بوونمت
داڕزاندیه،
ئاخه‌ر ئه‌من سووچم چبوو
وه‌کی مرۆڤ - وه‌کی دڕنده و جانه‌وه‌ر ! -
نه‌هاتمه‌بوون و نه‌ڕسکام..
ئاخه‌ر ئه‌من سووچم چبوو!؟
١١\١١\٢٠٠٩ - له‌نده‌ن
هێی یار ..!
هێی یار ..!
هێی یار .. هێی تاقه وار ..!
ئاخه‌ر به‌هاریش هه‌روه‌ک من
نیشتیمانیش وه‌ک هه‌موومان
بێ تو نالوێن
ده‌بیاندوێنه .. ده‌بیانژیێنه،
هێی یار ..!
هێی یار .. هێی تاقه وار ..!
هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی
خۆم له قڕێژی مزگه‌فته‌کان
هه‌ناوڕه‌شیی که‌نشته‌کان
سۆزی گه‌مژه‌ی کلێسه‌کان...
دابڕاند و ماچم کردی؛
له‌و شه‌وه‌وه فێرت کردم..
په‌نجه‌کانم .. به ئاواز و
ریتمی خرۆشی دیواری گۆی مه‌م نه‌بی
سه‌ما نه‌که‌ن،
هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ش فێرت کردم..
ته‌ریفه‌ییم به گڕی لێو نه‌بی نه‌یشکێنم
تامه‌زرۆییم به هاراوی گوڕی جه‌سته و
گیانی پڕ پڕ له سۆز نه‌بی
نه‌یشکێنم،
هێی یار ..!
هێی یار .. هێی تاقه وار ..!
هێی ئه‌و که‌سه‌ی
وه‌ک مێیه‌کی فره مێخۆش
گونده‌که‌م و شاره‌که‌م و نیشتیمان و گشت جیهانت
له شه‌رمه‌زاریی رزگار کرد،
هێی یار ..!
هێی یار .. هێی تاقه وار ..!
هێی یار ..!
هێی یار .. هێی پایزه وار ..!
١١⁄٩⁄٢٠٠٩ - له‌نده‌ن
Dara@emrro.com