ته‌ماشا كه ئه‌و به‌رده‌ش هاتۆته قسه
سه‌یركه ئه‌و كێوه‌ش خه‌ریكه ده‌فرِێ
ده‌بێت دڵت هێنده ره‌ق بێت
له‌به‌رد چوون
كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
kazhal_3@hotmail.com
ته‌ماشا كه ئه‌و به‌رده‌ش هاتۆته قسه
سه‌یركه ئه‌و كێوه‌ش خه‌ریكه ده‌فرِێ
ده‌بێت دڵت هێنده ره‌ق بێت
ئیدی به‌رد چ مانایه‌كی هه‌یه
ته‌ماشا ئه‌و چیایه له‌ئاسمان چۆن خوول ده‌خوات
له‌ژێر پێدا قوڵپی قینه هه‌ڵده‌دات
له‌به‌رچاوت دیواره‌كان وه‌ك زیندانن
ته‌ماشاكه ئه‌ی مرۆڤی دڵ به‌ردین
من له‌وسه‌ری حه‌ساری چاومه‌وه ده‌تبینم
له‌ناو كتیَبه میَژوویه‌كانی پیَڵومدا ده‌تخویَنمه‌وه‌و ده‌تبینم
منداڵیَك گیرفانی پرِ ده‌كات له‌به‌رد
دانه دانه ده‌یگریَته سیَبه‌ری چۆله‌كه‌كان
ژنیَك كۆڵوانه‌كه‌ی سیخناخ ده‌كات له ورده به‌ردوو
ده‌ینیَ به‌گۆری شیَخیَكه‌وه
تۆش ئه‌و چیایه‌ت پارچه كردوو
تاشه به‌ردیَكی گه‌وره‌ت خسته دڵته‌وه
ئه‌ی دڵ به‌رد
له‌و سه‌ر له‌ته‌نیشت باڵه‌فرِیَی جه‌سته‌ی
كه‌لاوه‌یه‌ك كه باوكته
له‌ته‌نیشت مه‌ستبوونی گۆزه‌یه‌ك به‌گریان
كه دایكته
هه‌رچی حیكایه‌ت هه‌یه بیخویَنه‌وه
له‌ته‌نیشت هه‌موو په‌نده‌كانی خۆڵ
له‌ته‌نیشت هه‌موو دروست كراوه‌كانی قورِ
له‌سه‌ر به‌ردیَك چی نوسراوه بیخویَنه‌وه
چی نوسراوه له‌سه‌ر شه‌ونمی چیاكان
ئاوی كانییه‌كان بیخویَنه‌وه ..
نوسیویانه
مرۆڤ كه عه‌شقی تیَدا بوو دڵی سووره
كه میهره‌بانی تیَدا بوو دڵی سپیه
كه‌وه‌فای تیَدا بوو وه‌ك ئاسمانه
كه ئومیَدی تیَدابوو دڵی سه‌وزه
به‌لاَم كه‌رقی تیَكه‌وت ره‌ش ده‌چیَت
دڵت ره‌شه
ره‌ش ،ره‌ش
وه‌ك به‌ردی ناو كانیه‌كان.