دوا بروسكه‌ى نالی ..... ته‌یب جه‌بار
نێردراوە لەلایەن admin لە July 27 2010 10:11:32
ده‌خیلت بم .. قوربان
گه‌ر ده‌توانی ، سهرىَ بده
له هه‌وارگه‌ى ویَران
بزانه
هەوڵی درێژکراو
دوا بروسكه‌ى نالی
ته‌یب جه‌بار
ده‌خیلت بم .. قوربان ،
گه‌ر ده‌توانی ، سهرىَ بده ،
له هه‌وارگه‌ى ویَران .
بزانه..
كلكهى هه‌ور ، ماوه ..
به یاڵى شاخه‌وه ؟
یا باران برِان ،
سه‌رچۆپی گرتووه ،
ههڵدهپهرِیَنیَ مار و میَرو
له ناو جه‌رگه‌ى خاكی ساغه‌وه ؟
بزانه .. ده‌خیلت بم ،
چ باسه ؟
كوانوو سارد و سرِه ؟
یا پیَچ و لوولى دووكه‌ڵ ،
ههڵدهستیَ ..
له دیوه‌خانى ناو باخه‌وه ؟
یار نوستووه ؟ یا تۆراوه ؟
یا هه‌ر دهتلیَتهوه ،
به‌ده‌م ئاخ و داخه‌وه ؟
بۆم بنوسه قوربان ،
چییه ..ده‌نگ و باسی عه‌شره‌ت ؟
كۆرِ گه‌رمه ؟ یا مقۆ مقۆیه ؟
یا خه‌ڵك ..
هه‌ر ناڵه ناڵیَتى
به ده‌س كورته بنه‌ى
كویَر وهچاخهوه ؟
سلیَمانى / كانونى یه‌كه‌مى 2009
* له ژماره (50) ى گۆڤارى هه‌نار بلاَوبۆتهوه / ئازارى 2010 .