من له هاوڕێ نزیكه‌كانت نه‌بووم، وه‌لێ دووریش نه‌بووم،
نه وه‌ك كامێرا له ته‌كتا بووم و نه وه‌ك هه‌ندێ ره‌خنه‌یش لێته‌وه
دووربووم، به‌ڵام هه‌میشه تاڵه پرشنگه‌كانی هونه‌ر و شیعر
رۆحی هه‌ردووكمانی ئاوێزانی یه‌كتر ئه‌كرد. هه‌ردووكیشمان له به‌رده‌می
یه‌ك قیبله‌ی عه‌شقی مه‌زندا پێكه‌وه ئه‌نووشتاینه‌وه، ئه‌ویش كه‌ركوك
بوو!. به‌كورتی له یه‌ك ون نه‌بووین، چونكه نه شیعر چاوی تۆی
به‌جێ ئه‌هێشتو نه شانۆیش دڵی من، به‌لام نه هه‌موو شیعرێك
خۆی ئه‌كرد به‌و چاوانه‌داو نه هه‌موو شانۆیه‌كیش ئه‌هاته ناو ئه‌م
دڵه‌وه!. خولیاكانو خه‌ونه‌كانو پرسیاره‌كان زۆر بوون. له‌ناو
هه‌موویشیاندا (نوێخوازی) مه‌راقێكی داگیرساو بوو. تۆ له‌و جه‌سته
بزۆزانه بووی كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی جووڵه‌یه‌كی نه‌بینراو یان گرته‌یه‌كی
ساته‌وه‌ختی كامێرایه‌ك، كه پێشتر په‌ی پێ نه‌برابێ، دانه‌ئه‌سكنای،
هه‌نگێكی بێ ئارام و مه‌كۆی ته‌ونێ بووی له نه‌خش و نیگاری
تان‌و پۆ دانه‌ئه‌بڕای!. غه‌دریان لێ‌كردیت، ئه‌و وه‌خته‌ی
هه‌ندێ له هاوڕێ به‌ده‌كان ئه‌یانویست جێپه‌نجه‌ت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی
ته‌خته‌ی شانۆ‌و له گلێنه‌ی كامێراكانی ئه‌م شاره‌دا بسڕنه‌وه.
غه‌در بوو.. غه‌در له خۆشه‌ویستیی تۆ‌و سله‌یمانی.. غه‌در بوو له
ره‌نگی تازه‌و له هاواری تازه و له بێوه‌فایی به‌رامبه‌ر جوانی.
هه‌ر جارێك تۆم دیبـێ
له‌گه‌ڵ خه‌یاڵی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ریی
نوێ‌دا.. تۆم دیوه.
حه‌زت ئه‌كرد.. له كه‌س نه‌چی له خۆت نه‌بێ.
حه‌زت ئه‌كرد.. له شته بچووكه‌كانه‌وه، له هێماو ده‌ستو
په‌نجه‌ی وردی ئه‌وانه‌وه به‌ره‌و شته گه‌وره‌كان هه‌ڵكشێی
بۆ نموونه له نووكه ده‌رزییه‌كه‌وه.. به‌ره‌و نووكی ئه‌ستێره‌یه‌ك
له ده‌فته‌رێكی بچكۆله‌ی به‌رباخه‌ڵه‌وه.. به‌ره‌و لووله تۆماری
داستانێ.. له چۆله‌كه‌یه‌كه‌وه بۆ لای هه‌ڵۆیه‌ك.. له
ئاماژه‌ی گه‌لای دره‌خته‌وه.. بۆ لای وژه‌وژی راسته‌وخۆی
دارستانێ!.
له بیرمه جارێكیان چووینه‌وه ماڵی خۆتان. ئه‌و ژوورانه له
ژووری ئاسایی مالانی ئاسایی نه‌ئه‌چوون. له هه‌موو شتێك‌دا، شتێكی
هونه‌ری: چاوێ، ده‌ستێ، ده‌مامكێ، گه‌ردنێ، په‌یكه‌رێ، تابلۆیه‌كی
ته‌واونه‌كراو، نیوه‌گریانێ، نیوه‌پێكه‌نینێ، قه‌ره‌باڵغییه‌كی كتێب‌و كاسێت،
هێمنیی جووتێ ماسیی عاشق، له‌ولاوه پایپێك، له‌ولای تره‌وه
پۆسته‌ری شانۆنامه‌یه‌ك كه له پاش چه‌ند ساڵ هێشتا هه‌رده‌م
به زه‌رده‌خه‌نه ته‌ماشای ئه‌كردین. بۆنی مێخه‌كبه‌ندێكی هه‌ڵواسراو.
بۆنی ڕیشی ئه‌پسنو بۆنی ملیوانه‌ی كراسه‌كه‌ی به‌ری شكسپیر، چاوی
گه‌شی ژێر چاویلكه بازنه‌ییه‌كه‌ی چیخۆفو له‌ولای تره‌وه وێنه‌ی
سێ منداڵی لاره‌ملی گه‌ڕه‌كێكی برسیی كه‌ركوك.. ئه‌وانه هه‌موویان
بواریان به ده‌م نه‌ئه‌دا بۆ قسه‌و ته‌نها چاوم له هاتووچۆی ناو
ئاوێنه‌كانی ئه‌واندا بوو. له بیرمه جارێكی تریش، به‌هۆی شیعرێكمه‌وه
كه خانمێكی گۆرانیبێژی باكوور وتبووی، تۆیش كاری ده‌رهێنانی
ته‌له‌فزیۆنیت بۆ ئه‌نجام ئه‌دا.. هاتیتو منت له‌گه‌ڵ خۆتاندا
برد بۆ گردی سه‌یوانو له‌وێ له‌ناو ئه‌و دارستانی كێلانه‌دا
له‌سه‌ر قه‌راغی گۆڕێكیان منت دانا‌و ته‌مسیلێكت پێ ئه‌كردم
كه نه‌مئه‌توانی بیكه‌م، به‌لام ئیتر هه‌رچۆنێك بوو خۆم‌و په‌ڕه كاغه‌زی
په‌رشو بلاوی ده‌وروبه‌رمو قه‌ڵه‌می نائارامی نێوان په‌نجه‌كانم.
شتێكمان كرد.. ئه‌مزانی به دڵت نییه‌و وه‌لێ نه‌شت ئه‌توانی به سه‌عاتێ
بمكه‌یت به ئه‌كته‌ر.. كه هه‌ڵسامو خۆم ته‌كاندو پێكه‌نیمو پێكه‌نیت
پێت وتم: تۆ بۆ هیچ شتێكی تر درووست نه‌بووی جگه له شیعر.. چه‌ندین
جاری تریش.. مێزی هه‌میشه گه‌شو مه‌ستی شه‌وانی خۆشه‌ویستیی.. له‌گه‌ڵ
یارانی تردا.. له ده‌وری ماشقه‌كانی شیعر‌و شانۆ‌و رۆمان‌و چیرۆك
كۆی ئه‌كردینه‌وه.. شه‌لاڵ به وشه، شه‌لاڵ به وێنه، شه‌لاڵ
به شانۆنامه‌یه‌كی تازه.. پاراو به تریفه‌و زه‌رده‌خه‌نه، سه‌رگه‌رم به
باده‌و قسه‌ی بێ په‌رده‌و.. تا هه‌ڵكردنی (با)ی توندی ره‌خنه..
یه‌كتریمان ئه‌بردو ئه‌هێناو له پڕێكدا شنه‌ی دێڕه شیعرێ خاوی ئه‌كردینه‌وه‌و
تووڕه‌بوونمان بیرئه‌چۆوه‌و هه‌موومان ئه‌بووینه‌وه به منداڵ‌و به په‌پووله‌و
شه‌قامی دوای نیوه‌شه‌ویش ئه‌بوو به باخچه..
كۆچه‌كه‌ت كۆچێكی بێواده بوو!
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ به‌لای تاڤگه‌یه‌كدا تێپه‌ڕیو
دوای ده‌قیقه‌یه‌ك بڵێن.. تاڤگه‌كه مرد!
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی.. تۆ ئێستا ده‌ستت له‌ناو ده‌ستی شانۆیه‌كدا بێ‌و
هه‌ر كه چوویته ده‌رێ بێن‌و بڵێن شانۆكه مرد.
كۆچه‌كه‌ت كۆچێكی خێرا‌و به په‌له بوو
وه‌ك ئه‌وه‌ی.. تۆ پێش چركه‌ساتێ.. باڵنده‌یه‌ك گۆرانیت بۆ بڵێ‌و
له پڕێكدا بێن بڵێن باڵنده‌كه مرد..
كۆچی له‌ناكاو و هه‌وری به باران‌و خه‌یاڵی شاعیرانه‌و گرته‌ی خێرای
كامێرایه‌كو په‌یدابوونی له‌پڕی خۆشه‌ویستێكو ونبوونی له‌پڕی
تیشكێكو هاتنی له‌ناكاوی كاره‌ساتێكو رۆیشتنی له‌ناكاوی
هیوایه‌ك.. هه‌موویان له‌و سه‌رئه‌نجامه‌دا له یه‌كتری ئه‌چن
تۆ چه‌ندین گه‌واڵه هه‌ورت له‌گه‌ڵ خۆتا برد.. كه هێشتا
نه‌باریبوون.. تۆ چه‌ندین شانۆنامه‌ت له‌گه‌ڵ خۆتا برد..
كه هێشتا نه‌كه‌وتبوونه جووڵه‌و گڕوگاڵ. چه‌ندین خۆزگه كه هێشتا شكۆفه‌یان
نه‌كردبوو.. چه‌ندین گریان كه هێشتا فرمێسكیان نه‌ڕشتبوو..
چه‌ندین قه‌ڵه‌م كه هێشتا پێیان نه‌نووسرابوو.. به‌لام تۆ
دوو یادگاری گه‌وره‌ت له دوای ئه‌و كۆچه به‌جێهێشت كه له‌ناوماندا
بوون به دوو ئاوێنه، به دوو ڕووبار، به دوو قه‌سیده،
یه‌كه‌میان: ئه‌و شه‌قامی هونه‌رو كامێرا‌و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنو
شانه‌ی ئه‌كته‌رانه‌ی كه به‌رده‌وام ئه‌بزوێنو ئه‌به‌خشنو كۆتاییان
بۆ نییه‌و لێره‌یش نه‌بیت وه‌ك لێره بیت هه‌ر وایه.
دووه‌میان: خاتوو (چیمه‌ن)ی هاوسه‌رت، ژنه میهره‌بانو سه‌لاره‌كه‌ت،
كه به ده‌ستێك تابلۆكانی پڕ ئه‌كات له ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌و هه‌نسكو
له ڕه‌نگی ته‌نیاییو به ده‌سته‌كه‌ی تریشی باوه‌ش ئه‌كات به ملتاو
ئه‌لبوومو كاسێتو پۆسته‌رو گوڵی كراسو ڕیشاڵی ملپێچو
قه‌ڵه‌مه‌كانت ماچ ئه‌كات.
ژنێك له تریفه‌ی غه‌مبارو له چیمه‌نی سه‌وزی فرمێسك‌و
ژنێك له دواتیشكی خۆرنشینو
سه‌روقژێك له ڕنووی به‌فری تاریكی‌و
ئاوازێك له ڕه‌نگی كۆچ‌و غه‌ریبـیو
هاتوچۆیه‌ك له په‌پووله‌ی رۆح سووتاو!
هاوسه‌ره‌كه‌ت، هاوده‌مه‌كه‌ت، هاوكه‌ركوكو
هاونامۆییو هاوڕووناكیو هاوخه‌مه‌كه‌ت
هه‌موو جارێ له پێشانگایه‌كدا تۆ ئه‌كا به ڕه‌نگێكی باڵدارو
به هێڵی ئاسۆیه‌كی بریندار‌و یاخود به كۆچێكی ره‌نگ
خۆڵه‌مێشیی ئه‌ودیووی دنیایه‌كی نادیار..
هه‌موو جارێ تۆ دێنێته‌وه ناومان، تۆ له قژیا
ئه‌بینینه‌وه، له سێبه‌ره‌كه‌یدا، له زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌یدا،
له چوارچێوه‌ی تابلۆیه‌كیدا، له ڕه‌نگێكی مات‌و مه‌لوولیا..
ئه‌و وه‌خته‌ی فیگه‌ره‌كان ئه‌بن به باران
ئه‌و وه‌خته‌ی بۆشاییه‌كان ئه‌بن به پرسیار‌و
خۆشه‌ویستیت به دیدار.
تۆ وه‌جاخی هاوسه‌ریت
له شه‌وچراخ رووناكترو له خودی وه‌فا خۆی جوانتره.
چیمه‌ن ناهێڵێ گه‌ردی بیرچوونه‌وه له په‌ڕی خۆشه‌ویستیت بنیشێ
چیمه‌ن ناهێڵێ دیمه‌نی شانۆكانت له به‌رچاوی كورسییه‌كانو
مۆمه‌كانو منداڵه‌كانو گه‌نجه‌كانو عاشقه‌كان.. بڕه‌وێنه‌وه.
ئه‌و ژنه چه‌ند مه‌زنه
كه فرمێسك‌و هه‌ناسه‌و ته‌نیاییو بیره‌وه‌ریو
خه‌ونو ته‌ماشای تاقانه‌كه‌تانو ئاینده
له‌ناو یه‌كدا ئه‌گرێته‌وه‌و ره‌نگێكی نوێی نه‌بینراویان
لێ دروست ئه‌كاو به‌و ره‌نگه‌یش گه‌وره تابلۆیه‌كی
خۆشه‌ویستیو بیرنه‌چوونه‌وه‌ت بۆ ئه‌كێشێ!
من له هاوڕێ زۆر نزیكه‌كانت نه‌بووم!
هێنده‌ی ئه‌وان بنج‌و بێخی دڵ‌و ده‌روونو سروشتی
تایبه‌تیتم نه‌ناسیوه.. وه‌لێ كوا ئه‌وه بۆ جیهانی
شیعر‌و هونه‌ر گرفته. كاتێ شیعرێكی بچووك یان
یه‌ك دیمه‌نی شانۆیی ئه‌توانێ بمانكا به دوو هاوڕێی
نزیك!.
هاوڕێم میسری!
دوای ساڵێ لێك دابڕان.. دوای ساڵێ تراویلكه،
دوای ساڵێ كسپه‌و دوای ساڵێ ته‌مو چاوه‌ڕوانی،
وا ئه‌مڕۆ به خۆم‌و باوه‌شێ گوڵه‌مێخه‌كی په‌خشانه‌وه
هاتووم بۆ لات، بۆ ئه‌م هۆڵه دڵته‌نگه هاتووم بۆ لات.
ببووره ئه‌گه‌ر به‌ر له خۆت گوڵه‌كان بده‌م به چیمه‌ن
ئه‌گه‌رچی ئه‌زانم رۆحه سپییه‌كه‌ت ئه‌مه‌ی پێخۆشه‌و
هه‌روه‌ها شیعری منیش..
هاوڕێم میسری!
با تۆیش نه‌یه‌یته‌وه بۆ لامان!. به‌لام ئێمه هه‌موومان
دێین بۆ لات.. یه‌ك له دوای یه‌ك.. من له‌گه‌ڵ دواشیعرداو..
ئه‌و له‌گه‌ڵ دواچیرۆكداو ئه‌ویتر له‌گه‌ڵ دواڕۆمانداو
ئه‌ویتریش له‌گه‌ڵ دواگۆرانیدا.. دێین بۆ لات
تۆیش هاوڕێم میسری
شانۆنامه تازه‌كه‌ت ئاماده‌كه!
2010/5/31