هه‌ردوو به‌رگى یه‌كه‌م و دووه‌مى كتێبى (التاریخ السعردی) له‌گه‌ڵ كتێبێكى تردا -كه به مه‌زه‌نده‌ى پسپۆڕانى ئه‌م بواره، به‌شێكى تر‌ى كتێبى ناوبراوه- چاپ ده‌كات. هه‌رسێ به‌رگى ئه‌م كتێبه
ئینستیتیوتى كه‌له‌پوورى كورد و له‌چاپدانه‌وه‌ى كتێبى - مێژووى سێرت- تأریخ سعرد
بوار نوره‌دین
bwar.khi@gmail
به ئامانجى نزیكبوونه‌وه‌ى ئایینه‌كان و لێكتێگه‌یشتن و ناسینى گرووپ و پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، چه‌ند ساڵێكه ئینستیتیوتى كه‌له‌پوورى كورد، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به كه‌لتوورى ئایین و ئایینزاكانى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات، یه‌كێك له‌م پڕۆژانه‌ش پڕۆژه‌ى مه‌سیحییه‌كانى كوردستانه...
له درێژه‌ى كار و چالاكییه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا، هه‌ردوو به‌رگى یه‌كه‌م و دووه‌مى كتێبى (التاریخ السعردی) له‌گه‌ڵ كتێبێكى تردا -كه به مه‌زه‌نده‌ى پسپۆڕانى ئه‌م بواره، به‌شێكى تر‌ى كتێبى ناوبراوه- چاپ ده‌كات. هه‌رسێ به‌رگى ئه‌م كتێبه، له دێرینترین سه‌رچاوه مێژووییه‌كانه كه له‌لایه‌ن پیاوانى ئایینیى ناو كڵێسه‌كانى كوردستان "له سه‌رده‌مه‌كانى خۆیاندا" وه‌ك (ڕووداونامه)، ده‌رباره‌ى مێژووى میسۆپۆتامیا، نووسراونه‌ته‌وه. هه‌رسێ به‌رگه‌كه به قه‌واره‌ى (16,5×24سم) و به یه‌ك شێواز و دیزاین، له چاپخانه‌ى (سه‌رده‌م- سلێمانى) چاپ كراون،
كه به‌رگى یه‌كه‌م و سێیه‌م، له‌سه‌ر ئه‌ركى (ده‌زگاى سه‌رده‌م) چاپ كراون.

ئه‌م پڕۆژه‌یه، به هاوكاریى (سه‌راب سامى سه‌عید- لێپرسراوى به‌شى مه‌سیحی له ئینستیتیوت) ئاماده كراوه. ورده‌كاریى چاپكردنه‌وه‌ى ئه‌م كتێبانه -كه زۆر هونه‌رى و تایبه‌ت بوون- له‌م چاپه نوێیه‌دا له‌به‌رچاو گیراون. وه‌ك بوونی ئه‌و په‌راوێزه فه‌ڕه‌نسى و عه‌ره‌بى و كلدانییانه‌ی كه سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و پسپۆڕانه‌وه بۆ (به‌رگى یه‌كه‌م و دووه‌م) نووسراون، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشه‌كییانه‌ى كه له‌لایه‌ن (ئه‌دى شێر)ه‌وه به زمانى فه‌ڕه‌نسى نووسراون، له‌لایه‌ن (د. یوسف تۆما)وه بۆ زمانى عه‌ره‌بى وه‌رگێڕدراون...
جێى ئاماژه‌پێكردنه، ده‌ستنووسى به‌رگى یه‌كه‌م، له دوو به‌ش پێك هاتووه و له‌لایه‌ن ئه‌دى شێره‌وه له كتێبخانه‌ى به‌تریكى مووسڵ دۆزراوه‌ته‌وه. ڕووداوه‌كانى سالانى (364-422)ى زایینى ده‌گێڕێته‌وه و ئه‌دی شێر له ساڵى 1902دا، به ده‌ستخه‌تى خۆى نووسیویه‌تیه‌وه. دواتریش كه ئه‌دى شێر وه‌ك مه‌ترانى شارى سێرت له باكوورى كوردستان، ده‌ستنیشان كراوه، به‌شێكى تر‌ى ئه‌م ده‌ستنووسه‌ى له سێرت دۆزیوه‌ته‌وه، كه باس له سالانى (484- 650)ى زایینى ده‌كات. شایانى باسه، ئه‌م ده‌ستنووسانه به زمانى عه‌ره‌بى نووسراون... دواى ئه‌وه، ئه‌دى شێر لێكۆڵینه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌م ده‌ستنووسانه‌ى كردووه و بۆ یه‌كه‌م جار به هاوكاریى خۆرهه‌لاتناس و زانایانى ئایینى مه‌سیحى ئه‌وروپا، به هاوكاریى: (ج. پێرێ J. Perier)، (ڕینیه گرافان Graffin)، (فرانسوا ن‌و Nau) و (ڕۆبه‌رت گریڤیوش Griveau كه ئه‌مه‌ى دواییان پسپۆڕى ئه‌رشیڤ و ده‌ستنووسه كۆنه‌كان بووه، پێش چاپ پێداچوونه‌وه‌ى بۆ كردووه)... به‌رگى یه‌كه‌م و دووه‌م، به چوار به‌ش: له سالانى 1907- 1908- 1909- 1918 له پاریس بلاو كراونه‌ته‌وه. جارێكى تریش له ساڵى 1981دا، له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كى به‌لجیكییه‌وه، به زمانى عه‌ره‌بى و فه‌ڕه‌نسى بلاو كراوه‌ته‌وه.
ده‌ستنووسى به‌رگى سێیه‌میش كه به (مختصر الاخبار البیعیه) ناونراوه، له‌لایه‌ن (د. بطرس حداد)ه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه، له ساڵى 2000دا له‌لایه‌ن (شركة دیوان للطباعه- بغداد)ه‌وه بلاو كراوه‌ته‌وه. شایانى باسه، ناوبراو یه‌كێكه له شاره‌زایانى كڵێسه‌ى كلدانی له جیهان به‌گشتى و عیراق به‌تایبه‌تی... گومانى زۆر له ده‌ستنووسه‌كه ده‌كرێت كه به‌شێكى تر‌ى (تأریخ سعرد) بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه د. بطرس حداد وه‌ك ناونیشانى دووه‌مى كتێبه‌كه (وهو القسم المفقود من التأریخ السعردی؟)ى بۆ نووسیوه. له‌به‌رئه‌وه، به‌شى چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ى ئینستیتیوتیش واى به‌باش زانى هه‌رسێ به‌رگه‌كه به‌یه‌كه‌وه چاپ بكاته‌وه.
به‌رگى یه‌كه‌م: له 262ى لاپه‌ڕه پێك هاتووه. له سه‌ره‌تاى كتێبه‌كه‌دا، ئه‌م ناونیشانانه به‌دى ده‌كرێن: بابه‌تێك له نووسینى: د. لویس ساكۆ (مه‌ترانى شارى كه‌ركووك و سلێمانى)، پێشه‌كیى به‌شى مه‌سیحى ئینستیتیوت -كه تایبه‌ت به كار و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌دى شێر كراوه- پێشه‌كى مه‌تران ئه‌دى شێر كه له فه‌ڕه‌نسییه‌وه وه‌رگێڕدراوه. ناوه‌رۆكى به‌شى یه‌كه‌مى به‌رگى یه‌كه‌م كه له 30 بابه‌ت پێك دێت و له هه‌واڵ (خبر) و باسكردن (ذكر) و هه‌ندێ ناونیشانى دیكه پێك هاتووه، ناوه‌ڕۆكى به‌شى دووه‌مى به‌رگى یه‌كه‌م، له هه‌واڵى 31- 76 له خۆده‌گرێت. به‌رگى یه‌كه‌م پاشكۆیه‌كى 102 لاپه‌ڕه‌یى هه‌یه كه وێنه‌ى ئه‌و بیبلیۆگرافیا (كه‌ته‌لۆگ)ـه‌یه كه تایبه‌ته به‌و ده‌ستنووسانه‌ى له‌و سه‌رده‌مه‌دا له كتێبخانه‌ى كڵێسه‌ى شارى سێرتدا هه‌بوون، مه‌تران ئه‌دى شێر ئاماده‌ى كردووه و له ساڵى (1905-مووسڵ) له‌لایه‌ن كڵێسه‌ى دۆمه‌نیكانه‌وه چاپ كراوه.
به‌رگى دووه‌م: له 204ى لاپه‌ڕه پێك هاتووه، له سه‌ره‌تاكه‌یدا، پێشه‌كیى ئینستیتیوت (كه تایبه‌ت به مێژوو و جوگرافیا و نووسه‌رانى كڵێسه‌ى شارى سێرت كراوه)، پێشه‌كیى وه‌رگێڕدراوى ئه‌دى شێر، دواتر هه‌واڵى 77- 189 له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌رگى سێیه‌م: له 358 لاپه‌ڕه پێك هاتووه، پێشه‌كیى ئینستیتیوت (كه ده‌رباره‌ى نزیكبوونه‌وه و لێكچوونى ئه‌م سێ به‌رگه و ناساندنى ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى "الاب بطرس حداد"ه)... پێشه‌كیى د. بطرس حداد. ناوه‌رۆكى ئه‌م به‌رگه‌ش له 140 هه‌واڵ و باس‌وخواس پێك دێت. هه‌روه‌ها: سه‌رچاوه‌كان، چه‌ند ئێندێكسێك بۆ شوێن و ناوه‌كان، له‌گه‌ڵ نووسینێكى د. بطرس حداد و خورهه‌لاتناس (جان فییه) به زمانى فه‌ڕه‌نسى.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: بایه‌خه‌كانى چاپكردنه‌وه‌ى ئه‌م كتێبه، زۆرن و لێره‌دا به‌ته‌واوى باس ناكرێن، به‌لام ده‌كرێت هه‌ندێ ناونیشانى ئه‌و هه‌واڵ و باسانه بخه‌ینه ڕوو كه له هه‌رسێ به‌رگه‌كه وه‌رگیراون و ئاماژه‌یه‌ك به خوێنه‌ر ده‌ده‌ن: خبر مانی وشرح امره/ ذكر ملك بهرام بن وهواران بن سابور/ خبر الملك یزدجرد/ خبر قباد ملك الفرس/ خبر قصد قباد آمد والرویا/ خبر هرقل ملك الروم/ ظهور الاسلام ثبّته الله ونصره/ نسخه عهد وسجل من محمد بن عبدالله علیه السلم لاهل نجران وسائر من ینتحل دین النصرانیّه فی اقطار الارض/ خبر وفاته علیه السلم/ شهدوست الجاثلیق الشاهد وهذا اسم فارسی تفسیره صدیق الملك...